کوردمیلۆدی ـ ١٦ مارس / بەپێی راپرسی گۆڤاری “FHM” ی جیهانی، “کیم کاردیشان” ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمەریکایی بە زۆرینەی دەنگ نازناوی ورژێنەرترین ئافرەتی جیهانی پێ بەخشرا.
گۆڤاری FHM ی جیهانی، ساڵانە چەندین راپرسی ئەنجام دەدا، بەپێی دواترین راپرسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ورژێنەرترین ئافرەتی جیهان، لە نێوان سەدان هونەرمەند و ئەکتەری جیهانی “کیم کاردیشان” توانی ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.
کاردیشان لە بارەی ئەو نازناوە بە میدیاکانی گوت “شانازی بەو نازناوە دەکەم و بەڵین بە جەماوەرەکەم دەدەم لەو دەنگدانەیان پەشیمان نەبنەوە، ئەویش بەهۆی کارەکتەرەکەم لە کلیپی یەکەمین گۆرانیم Jam Turn It UP.