یەکەمین خاتوونە بێژەری کورد لە تەمەنی ٨٠ ساڵی لە هۆڵەندا کۆچی دویی کرد

 

/ لە چەند رۆژی رابردوو یەكەمین بێژەری رادیۆییی كورد (كامیلە ئەمین پاشا یا ملكی) لە هۆڵەندا لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا كۆچی دواییی كرد.

كامیلە ئەمینیەكەمین بێژەر بوو لە  رادیۆی كوردیی بەغدا، هاوكات چەندان بەرنامەی هونەری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و زانستیی پێشكێش كردووە،  هاوسەرەكەی (عادل جەمال عیرفان) بەدامەزرێنەری یەكەمین رادیۆی كوردی و پێشكێشكردنی بەرنامە تێیدا دێتە ناسین.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی نێزیک لە ماڵباتی ناوبراو بە (کوردمیلۆدی)ی راگەیاند “لە چەند رۆژی رابردوو خاتوو كامیلە لە هۆڵەندا كۆچی دواییی كرد، ناوبراو یەكێك بوو لە دامەرزێنەرانی یەكەمین رادیۆی كوردی و خۆی تێیدا وەك یەكەمین بێژەری كورد بەرنامەی پێشكێش كردووە”.

زیاتر گوتی “كامیلە لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە چووەتە هۆڵەندا و لەوێ نیشتەجێ بووە، تا ئێستەش لە مێژووی راگەیاندنی عێراقی بەئافرەتە پێشەنگەكان دێتە باسكردن”.

كامیلە ئەمین بەیەكەمین بێژەری رادیۆی كوردی دێتە ناسین، ناوبراو دوێنی لە تەمەنی ٨٠ ساڵی لە هۆڵەندا كۆچی دواییی كرد.

(کوردمیلۆدی)