چرا نەورزاد هەزار خۆری پرشنگدار وەردەگێرێتە سەر زمانی کوردی

چرا نەورزاد هەزار خۆری پرشنگدار وەردەگێرێتە سەر زمانی کوردی

 خانمە نووسەری بەتوانا “چرا نەورزاد” رایگەیاند، کە بەم زووانە نوێترین کتێبی وەرگێردراوەی دەکەوێتە بازاڕی کتێب فرۆشان بە ناوی “هەزار خۆری پڕشنگدار”، کە کتێبێکی وەرگێردراوەی زمانی ئینگلیزی بۆ زمانی کوردی دەبێت و لە نووسینی نووسەری ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی “خالید حوسێنی” ییە.

چرا نەوزاد لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “هەزار خۆری پڕشنگدار کتێبێکی وەرگێردراوەو لە نووسینی نوسەری ئەمەریکایی بە رەچەڵەک ئەفغانی “خالید حوسێنی” ییە، کە یەکێکە لە کتێبە پڕ خوێنەرەکانی جیهان”.

زیاتر گوتی “ئەو کتێبە ریزبەندی باشترین ١٠ کتێبەکانی دونیایی بە دەست هێناوە لە ساڵی ٢٠٠٧، کە لە ریزی کتێبی پلە ٣ هاتووە، ناوەڕۆکی کتێبەکەش رۆمانێکە کە باس لە چیرۆکە ئەو ژیانە پڕ لە ناسۆرە دەکات کە ئافرەتانی ئەفغانستان دەیگوزەرێنن”.

“رۆمانەکە باس لە باڵا دەستی ئاین و کولتورە بەسەرچووەکان دەکات، کە ژنانی ئەو وڵاتەی کردۆتە کۆیلەی هەمیشەیی ژیان، بۆیە ئەو کتێبەم هەڵبژارد بۆ وەرگێران چونکە لێکچوونێکی رەها هەیە لە نێوان ژیانی ژنانی ئەفغانی و کوردی”.

شایەنی باسە ئەو کتێبە لە لایەن دەزگای ئاراس چاپ و بڵاودەکرێتەوە.