هونەرمەندی گەورەی كوردی “عەدنان كەریم” رایگەیاند، كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو نوێترین ئەلبومی گۆرانییەكانی بڵاودەكرێتەوە، كە ٧ تڕاك لە خۆ دەگرێت و بەهاوكاری لەگەڵ گروپی موزیكی كامگاران بەرهەم هاتووە.
عەدنان كەریم لە لێدوانێكی تایبەت بە (کوردمیلۆدی)ی راگەیاند “نوێترین ئەلبومی گۆرانییەكانم كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بڵاودەكرێتەوە، ٧ تڕاك لە خۆ دەگرێت و بەهاوكاری لەگەڵ گروپی موزیكی كامگاران بەرهەم هاتووە”.
زیاتر گوتی “ئەو ئەلبومە ئەلبومێكی هاوبەشێ نێوان من و شاعیری گەورە “عەبدوڵا پەشێو” ـە، هاوكات یەكێك لە بەرهەمە نیشتمانییەكانی نێو ئەلبومەكەم كلیپ كردووە، ئەلبومەكەش ناوی “خاتوون” ـەو لە لایەن ئاڤا میدیاوە بڵاودەكرێتەوە”.
(کوردمیلۆدی