چاوێلكه‌ی گه‌وره‌ به‌كاربهێنن

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كچان چاوێلكه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ به‌كارده‌هێنن، هه‌ندێك به‌مه‌به‌ستی جوانكاری، به‌شێكیش بۆ پاراستنی چاویان له‌تیشكی خۆر.
پزیشكه‌كانی چاو روونیانكردۆته‌وه‌، هه‌موو چاوێلكه‌یه‌ك چاوه‌كان ناپارێزێت له‌تیشكی خۆر، به‌تایبه‌ت تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه‌ زیانێكی زۆر به‌ چاو رووخسار ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها تیشكی به‌تینی خۆر ده‌بێته‌هۆی په‌یدابوونی لۆچ له‌ ده‌رووبه‌ری چاو، بۆیه‌ رێنمایی خانمان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌وڵبده‌ن به‌ به‌رده‌وامی چاوێلكه‌ی پارێزگاری له‌تیشكی خۆر به‌كاربهێنن تا قه‌باره‌ی گه‌وره‌ش بێت چاكتره‌.