ئه‌ره‌ستۆ فه‌یله‌سوفی یۆنانی
ئه‌ره‌ستۆ 384 ساڵ پێش زایین له‌شارى ئه‌ستاگیرا لهباكورى ده‌ریاى ئێژه له دایك بوه.
باوكى ئه‌ره‌ستۆ له پزیشكانى تایبه‌تى ئه‌سكه‌نده‌رى بووه.ئه‌سكه‌نده‌ر له ته‌مه‌نى 14 ساڵیه‌وه له ژێر چاودێرى ئه‌ره‌ستۆدا خه‌ریكى خوێندن بوو و دواتر به ئه‌سكه‌نده‌رى گه‌وره ناوبانگ ده‌ركرد،ئئهرهستۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌لاى باوكى فێربوو.باوكى ئه‌ره‌ستۆ كه هه‌ستى یه توامییهكانى كورِهكهى خۆى كردبوو،پێى خۆش بوو له بوارى زانستى سروشتی‌دا بخوێنێت.ئه‌ره‌ستۆ له‌ته‌مه‌نى 17 ساڵیدا چوو بۆ ئاتێن (ئه‌سینا)،له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاتێن ناوه‌ندى فێركردنى زانست بوو.ناوبراو له‌و شاره‌دا له‌ژێر چاودێرى ئه‌فلاتون قێرى زانست بوو و هه‌رله‌وكاته‌دا كهتوانیهكانى ده‌ركه‌وتن .بیرى تیژى ئه‌ره‌ستۆ ئه‌وى لاى ئه‌فلاتون خۆشه‌ویست كردبوو.به‌ڵام زۆرى پێنه‌چوو كه ئه‌م په‌یوه‌ندیه گه‌رم گورِهیان ساردبۆوه.چونكه ئه‌ره‌ستۆ هۆگرى فێربوونى شتى تازه تربوو و قسهكاتى ئه‌فلاتون به‌لاى كۆن ببوون.ئه‌ره‌ستۆ زۆر به خێرایى ئه‌وه‌ى كه ده‌یهه‌ویست ده‌سته‌به‌رى كرد‌و ناوبانگى ده‌ركرد.ئه‌و بیرمه‌نده نزیكه‌ى 400 تا 1000 به‌رگ كتێبى نووسیوه و ئه‌و رِێژهیهش له سه‌رده‌مێكدا كه مهكمینهى چاپ نه‌بوه،رِێژهیهكى زۆر به‌رچاوبوه.
ناوبراو بێجگه له‌نوسین كتێب كۆمه‌ڵێك كارى دیكه‌شى كردوه.بۆ نموونه نزیكه‌ى هه‌زار كه‌سى هه‌ڵبژارد و ئه‌وانى رِهوانهى یۆنان و ئاسیا كرد بۆ ئه‌وه‌ى رِاپۆرتێك له‌ژیانى گیاندارانى نێو ئاو و ووشكایى ئامادهبهكهن.
ئه‌و بیرمه‌نده له‌بوارى ئه‌حیا و زیندهوهرزانیشدا چالاكى كردبوو كه هه‌ندێكیان بایه‌خى زانستى خۆیان هه‌یه.ناوبراو زۆربه‌ى كاته‌كانى خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه له‌ژیانى ئاژه‌ڵان بوو.ناوبراو یه‌كه‌مین كه‌سێك بوو كه‌ده‌ستى دایه ده‌روونناسى ئاژه‌ڵه‌كان و جیاوازى پێكهاته‌ى ده‌رونی ئه‌وانى دۆزیه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و باوهرِه بوو كهتهنیا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێكهاته ده‌ره‌كیه‌كانى جه‌سته‌ى ئاژه‌ڵه‌كان لهزیندهوهرزانیدا به‌س نییه.هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و باوهرِهبوو كه جیهان له‌سه‌ر چوار تووخمى به ناوبانگى ئاو ،با،گڵ و ئاگر دامه‌زراوه و باسى ئه‌وه‌شى ده‌كرد كه گۆى زه‌وى ناوه‌ندى جیهانه و خۆر‌و هه‌ساره‌كانى دیكه به‌ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه،كه هه‌ڵبه‌ته ئهمرِۆكه به هۆى پێشكه‌وتنى زانسته‌وه پشَچهوانهكهى سه‌لماوه،به گشتى سه‌باره‌ت به ئه‌رستۆ ده‌توانین بڵێین كه ناوبراو له‌و بیرمه‌نده ناودارانهبوو كه بۆچوونه‌كانى ساڵانێكى زۆر _به‌دروست و نادروسته‌وه)دانیان پێدانرابوو.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه كاتێك كپلرى ئه‌ستێره ناسى ئه‌ڵمانى له‌ساڵى 1609 ى زاینى له‌وه تێگه‌یشت كه هه‌ساره‌كان به‌سه‌ر هێڵێكى هێلكه‌یى دا ده‌خولێنه‌وه،له‌وه ترسا كه نه‌كا گریمانه‌كانى له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌ره‌ستۆ نابوت ببێت.هه‌روه‌ها كاتێك گالیله له‌وه تێگه‌یشت كه‌زه‌وى به ده‌ورى خۆردا ده‌خولێته‌وه ، له‌به‌رامبه‌ر دادگاى پشكنینى بیر و باوهرِدا پێچه‌وانه‌ى شته‌كه‌ى خۆى باس كرد بۆ ئه‌وه‌ى له سزاى درِندانى سووتاندن رِزگارى بێت كه‌له‌لایه‌ن پیاوانى كه‌نیسه‌وه ناچاردهكران له‌ترسى مه‌رگ له باوهرِهكانیان په‌شیمان ببنه‌وه.