ژیاننامه‌ی ماوتسی تۆنغ

18/02/2011 13:30

ماو تسي تونغ لە مانگی 12 ی ساڵی 1893 لە هەرێمی هیفن لە دایک بوە لە خانەوادەیەکی جووتیار و هەژار ، لە تەمەنی 17 ساڵی دا بوو کاتێ شۆڕش دژی دەسەڵاتی گەندەڵی پاتشایەتی کە لە سەدەی 17 وە حووکم ڕان بوو هەڵگیرسا، بەڵام شۆڕش نەی توانی بناغەیەکی پتەوو درووست بکات بۆ حوکم ڕانی ووڵات بۆیە ئاژاوەو بەرەڵای ووڵاتی گرتەوە، ئەم نا ئارامی یە تا ساڵی 1949 ووڵاتی چینی خستە ژێر قەیرانی سیاسی و ئابووری یەوە، گەڕانەوە بۆ لای ماو و لە ساڵی 1918 چوە شاری بکین تا ببێتە مامۆستا هەر لەبەر ئەوە چوە زانکۆ هەڵبەت لەوێ چوە ڕیزی پارتی شویعی یەوە کە شۆڕشی بەلشەفی و سەرکەووتنەکانیان لە ڕووسیا بوبوە ئیلهام بۆ زۆر بەی میلەتانی ووڵاتی سێهەم بەگشتی
هەڵبەت بیرۆکەی شویعی یەت کە کارل مارکس دای ڕشبوو ئەویش پشت بەستن بە کرێکاری شارەکان زیاتر بۆ پتەووکردنی ئەوو ئایدۆلۆژیایە هەڵبەت ئەمە لای ماوو زۆری نەخایاند و ناچاری کرد شێوەیەکی تایبەت بە تایبەت مەندی یەکانی چین بخووڵقێنێ چوونکە ووڵاتی چین زیاتر جووتیارن وەک لەوەی کرێکار بن لە شارەکان، لە ساڵی 1921 یەکێک بوو لەوو 12 کەسەی درووست بوونی پارتی شویعی چینی یان ڕاگەیاند و وەر گرتنی پلەوو پایە تا ڕادەیەک خێرا نەبوو سەرەتا

تا گەشتە لووتکەوو لە ساڵی 1937 بوە سەرۆکی پارت ،

هەڵبەت تا ئەوو کاتە دەسەڵات بەدەست کۆماری یەکان بوو بە سەرۆکایەتی (شیانج ) کە ڕۆژاوە پشت گیریان ئەکرد چ بەیارمەتی دانی بە بەرانگار بوەنەوەی هێزی یابانی کە ئەوو کاتە بەشێکی زۆری ووڵاتیان داگیر کردبوو چ بە سەرکووت کردنی پارتی شویعی بە سەرۆکایەتی ماوو بەڵام لە ساڵی 1949 هێزەکانی ماوو سەرکەووتن و (شیانج) و دەست یاوەرەکەی هەڵهاتن بۆ دوورگەی (تایوان ) هێزی ئەمەریکی و ڕۆژاوە ڕێگر بوون تا بچن بۆ دوورگەی تایوان و لەوێش دەری کەن بۆیە لەوێ مانەوەو ووڵاتی تایوانی دیمووکراتیان دامەزراند کە تا ئێستە وەک ووڵاتێک هەموو شتێکیخ هەیە بەس دان پێدراوو نی یەوە ووڵات و ژمارەیان 20 ملێۆنە ، دوای کۆتای بە جەنگی یەکەمی جیهانی و سەرکێشی یەکانی ماوو لە کۆریا و یارمەتی دانی و نزیک بوونەوەیەکی ووریای لە یەکێتی سۆڤێتی جاران بوە نەیاری ئەووروپاو ئەمەریکا هەتا کۆتای هاتن بەدەسەڵاتی ئاسن و ئاگری ماوو و کردنەوەی چین بۆ دنیا بەس بەشێوەیەک جارێ ماوو یەتی

نووسەریش بوە

شیکردنەوەی چینەکانی کۆمەڵگای چینی 1926

ڕاپۆرتێ دەربارەی لێکۆڵینەوەی لە هونان دەربارەی بزووتنەوەی جووتیار 1927

دۆسە ستراتیجی یەکانی جەنگی شۆڕشی چین 1936

دیموکراسی نوێ 1940

پێشەکی و لێکۆڵینەوە لەسەر لادێ 1941

هی کەشی هەیە من بەس ئەوەندم بەردەست کەووتوە

لە 9 – 9 – 1976- کۆچی دوای کردوە لە دوای خۆی کۆمەڵێ کێشە و پرسیاری بێ وەڵامی جێهێشت

بەڵام لەدوای ڕووخانی سۆڤێت و کردنەوەی بازاڕەکانی دنیا تا ڕادەیەک گۆڕان ڕووی داوە بەس لەئاست گۆڕان کاری یەکانی دنیا

نی یە ، زۆرترین ڕێژەی لەسێدارە دان لە چینە!! زۆرترین زیندانی یە سیاسی یەکانیش هەر لەوێ!

بێ لە دۆسی یەی هەرێمی (تبت) کە کەووتۆتە نێوان چین و هندستان و داگیری کردوە!